توێژینەوەیەک: خواردنی نانی بەیانی بەم رێگەیە کالۆری زیاتر دەسوتێنێت

AM:08:44:12/10/2022

8192 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی زانکۆی لوبیک لە ئەڵمانیا رایانگەیاندووە، خواردنی نانی بەیانی بە بڕێکی زۆر رۆڵێکی گەورەی دەبێت لە سوتانی کالۆری و بە دوربوون لە قەڵەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.

توێژەران ئاشکرایانکردووە، خواردنی ژەمی بەیانی بە بڕێکی زۆر کە لە خۆراکی دەوڵەمەند بە کالۆری و پرۆتین و کانزا و ڤیتامینەکان پێکدێت هاندەر دەبێت بۆ تواندنەوەی کالۆری جەستە، بە بەراورد بەوەی نانی ئێواران زۆر بخورێت.

توێژەران بۆ ماوەی سێ رۆژ لێکۆڵینەوەیان لەسەر ١٦ پیاو کردووە و کردوویانن بە دوو گرووپەوە، گروپی یەکەم ژەمی بەیانی کالۆری کەم و ئێواران کالۆری بەرزیان پێداون، بە پێچەوانەوە گرووپی دووەم ژەمی بەیانی کالۆری بەرز و ژەمی ئێوارە کالۆری نزمیان پێداون.

دەرکەوتووە گرووپی دووەم رێژەی سوتانی کالۆری لە ٪٢.٥ هێندە زیاتر بووە لە گرووپی یەکەم، لە هەمان کاتدا رێژەی شەکری خوێنیان دابەزیوە و ئاستی تەرکیزیان باش بووە.

لە ئەنجامدا توێژەران رایانگەیاندووە، نەخۆشی قەڵەوی و نزمی ئاستی شەکری خوێن لەو کەسانەدا کەمترە کە نانی بەیانی بە بڕێکی زۆر دەخۆن و نانی ئێوارە بە بڕی کەم دەخۆن.

ئ.ل