شێوازی دروستکردنی کونافە بە پەنیر

PM:12:18:09/10/2022

12884 جار خوێندراوەتەوە

کونافە بە پەنیر یەکێکە لە شیرینییە بەتام و چێژەکان کە بە ئاسانی دروست دەکرێت و کاتێکی کەمیی دەوێت.

پێداویستیەکان:

شیعریەی کونافە

پەنیر

کەرە

پێداویستیەکان بۆ شیلەکەی:

یەک پەرداخ شەکر

٣\٤ پەرداخێک ئاو

کەمێک ئاوی لیمۆ

کەمێ گوڵاو

بۆ ماوەی ١٠ خولەك بکوڵێ و تەواو سارد ببێتەوە

شێوازی ئامادەکردنی:

بە کەرە تەواوی شعریەکە چەور بکە، شعریەکە ورد بکە.

پاشان بیکە بە دو بەشەوە بەشێکیان لەبنی قاڵبەکەیا دانێن و پەستانی بکە سەر تا بنیشێت.

پاشان پەنیرەکە دابنێ بێئەوەی بەر قەراخی قاڵبەکە بکەوێت پاشان بەشی سەرەوە.

دواتر لەسەر ١٨٠ سەرو ژێرەی فڕنەکەی بۆ دادەگیرسێنیت و دەخرێتە فڕن تا ئەبرژێ.

کە لەفڕن دەرهات بەگەرمی شیلە ساردەکەی دەکرێ بەسەردا پێشکەش دەکرێت.

ئەگەر ئارەزووت لێبێت دەتوانیت لە کۆتاییدا فستقی هاڕاو بکەیت بەسەریدا.