زۆر کەس گرفتی خوروی سەریان
هەیە، کە هەندێک کات بەهۆی کەرەستەکانی پاککردنەوەی قژەوە دەبێت وەک شامپۆ و نەرمکەرەوەی
قژ، بە شێکیان ماددەی کیمیایی تێدایە و سوربوونەوە و خوران دروست دەکەن.
ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لە
بابەتێکدا نوسیوویەتی، بۆ رزگاربوون لە خورانی سەر لە بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانە
دوربکەونەوە کە ماددەی کیمیاییان تێدایە وەک ماددەکانی پارابین و سۆلفات و سیلیکۆن،
کە ئاوسان و خورانی سەر زیاد دەکەن، لەبری ئەوە ئەو بەرهەمانە بۆ قژ بەکاربهێنن کە لە
ماددەی سروشتیی ئامادە دەکرێن.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە
بەوەکراوە، بۆ نەمانی خورانی سەر دەتوانیت ماسکی سروشتی بەکاربهێنیت وەک ئاردی هێلکە
کە لە ماددەی سروشتیی پێکهاتوون و یارمەتیدەرن لە نەمانی خورای سەر.
دەتوانرێت بنبێخی سەر
بە زەیتی زەیتون یان ئەڤۆگادۆ مەساجبکرێت، بەڵام ئەگەر خورانی سەر بەهۆی کڕێشەوە
دروستبوە ئەوا پشت بە بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی ببەستە، شەوەکەی بیدە لە قژت
و بەیانییەکەی بیشۆ، لەگەڵ ئەوەشدا شامپۆی دژە کڕێش بەکاربهێنە کە زینک و ئارد و زەیتی
درەختی چای تێدایە.