سوودە گرنگەکانی زەیتی زەیتون

PM:09:41:05/10/2022

3744 جار خوێندراوەتەوە

زەیتی زەیتون بە یەكێك لەباشترین جۆری زەیتی رووەكی دادەنرێت، خەڵكی بۆ ئامادەكردنی خۆراك بەكاریدەهێنن، كە چەندین سوودی تەندروستی هەیە بۆ جەستە، تەنانەت لە بواری جوانکاریش بەکاردەهێنرێت.

ماڵپەری" healthline " کە تایبەتە بە بابەتی تەندروستی، چەند سوودێکی سەلمێنراوی زەیتی زەیتونی خستووەتەڕو، بەم جۆرە:

١. دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست، ترشە چەوری و ئۆمێگا-٣، دەتوانرێت بۆ ئامادەکردنی خواردن بەکاربهێنرێت یان لەگەڵ زەڵاتە بخورێت و سوودی تەندروستی هەیە.

٢. رێژەیەکی باش لە دژە ئۆکسانی تێدایە، هۆکارە بۆ ئەوەی مەترسی تووشبون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمبکاتەوە.

٣. دژە هەوکردنە، لە دژی نەخۆشییەکانی وەکو، شێرپەنجە، شەکرەی جۆری دووەم، زەهایمەر و قەڵەوی دەجەنگێت.

٤. رێگری دەکات لە تووشبون بە جەڵتەی مێشک، کە یەکێکە لە دووەم باوترین هۆکارەکانی مردن.

٥. پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات، مەترسی تووشبون بە نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە، کە یەکەم باوترین هۆکارەکانی مردنە لە جیهاندا، هەوکردن ناهێڵێت، رێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ نزمدەکاتەوە.

٦. زەیتی زەیتون هۆکار نییە بۆ قەڵەوی، کاریگەری نییە لەسەر زیادبونی کێشی جەستە.

٧. دژی نەخۆشی زەهایمەر دەجەنگێت، پارێزگاری لە خانەکانی مێشک دەکات.

٨. مەترسی شەکرەی جۆری دووەم کەمدەکاتەوە، چونکە کاریگەری هەیە لەسەر کەمبونەوەی شەکری خوێن و هەستیاری ئەنسۆلین.

٩. بەهۆی ئەوەی دژە ئۆکسانی تێدایە دژە شێرپەنجەیە، خانە شێرپەنجەیەکان لەناودەبات.

١٠. یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی رۆماتیزمی جومگەکان، چونکە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا-٣ و ترشە چەوری.

١١. خواردنی زەیتی زەیتون دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەکتریا زیانبەخشەکان، بەتایبەتی بەکتریای گەدە کە هۆکارە بۆ دروستبونی برینی گەدە و شێرپەنجەی گەدە.

ر.ئ