توێژینەوەیەکی نوێ گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی حەبی ڤیاگرا دەتوانێت یارمەتیدەر
بێت لە لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان، نەک هەر ئەوە بەڵکو دەتوانێت چارەسەری کیمیایی بۆ نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان
کاریگەرتر بکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی "سکای نیوز عەرەبی"، توێژینەوەکە
لە گۆڤاری زانستی"Cell Report Medicine"دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە
کراوە، لە ڤیاگرادا مادەیەک هەیە کە کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی خانە شێرپەنجەییەکانی
سورێنچک، ئەو ماددە کیمیاییە بریتییە لە "فۆسفۆدیئیسترازی جۆری پێنجەم"
ئەمە مانای وایە حەبی ڤیاگرا کە پیاوان بۆ چارەسەرکردنی لاوازی سێکسی
بەکاریدەهێنن، ئەرکێکی دیکەی هەیە ئەویش رزگارکردنی مرۆڤە لەو نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان.
ئەو زانایانە رایانگەیاندووە، ئەو حەبە شینانە دەتوانن چارەسەری کیمیایی
کاریگەرتر بکەن لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەیی سورێنچک لەو کەسانەی کە جەستەیان بەرگری
لەم چارەسەرە دەکات.
زانایان ئومێدیان هەیە ئەم حەبانە یارمەتیدەربن لە کوشتنی جۆرەکانی تری شێرپەنجە.
مادەی"PDE5" لە ڤیاگرادا پێکهاتەی خانەکانی پارێزەری گرێ
شێرپەنجەییەکە دەگۆڕێت، بەجۆرێک کە نەرم دەبن، ئەمەش مانای ئەوەیە کە چیتر ناتوانن
یارمەتی گەشەکردنی گرێ شێرپەنجەییەکە بدەن.
لە تاقیکردنەوەکەدا کە لەسەر مشک کراوە، زانایان بۆیان دەرکەوتووە ئەم
مادەیە کە وەک دەرمانێکی جێگیر لە خانە شێرپەنجەییەکاندا
کاردەکات، وای کردووە چارەسەری کیمیایی بەڕێژەی ٧٥% کاریگەرتربێت.
زانایان دەڵێن ئەم ئەنجامانە هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدان و هیوادارن بەم
زووانە دەست بە تاقیکردنەوەی بکرێت لەسەر مرۆڤ.
ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن کە لە بەریتانیا نزیکەی حەوت هەزار و ٩٠٠ کەس
بەهۆی شێرپەنجەی سورێنچکەوە گیانیان لەدەستداوە، کە بە تێکڕا رۆژانە ٢٢ کەس گیانیان
لەدەستداوە.
ئەوانەی تووشی شێرپەنجە دەبن ئەگەری ژیانیان لە٪ ٢٠ بۆ ئەوەی پێنج ساڵ
بژین دوای تووسبوون بە نەخۆشییەکە.
شێرپەنجەی سورێنچک کاریگەری لەسەر رێڕەوی خۆراک لە نێوان دەم و گەدەدا هەیە.
ر.ئ