لەبەر ئەم هۆکارە هۆشداری لەسەر هاوسەرگیری نێوان خزمان دەدرێت

PM:06:57:05/10/2022

13256 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی بواری بۆماوەیی ئامۆژگاری کەسەکان دەکەن دووربکەونەوە لە هاوسەرگیری نێوان خزمان، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی بۆماوه‌یی له‌ منداڵاندا سه‌رهه‌ڵنه‌دات، كه‌ ره‌نگه‌ ژیانی خێزانه‌كه‌ تێک بدات.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی"سکای نیوز عەرەبی"، دکتۆر ئیکرەم فاتین، پرۆفیسۆری بۆماوەیی و جێگری سەرۆکی پێشووی ناوەندی توێژینەوەی نیشتمانی لە میسر، دووپاتی دەکاتەوە، هەمیشە ئامۆژگاری خەڵک دەکەین دژی هاوسەرگیریی خزمایەتی.

پسپۆڕەکە روونی دەکاتەوە، لە کاتی دۆزینەوەی نەخۆشیەکان لە سەنتەری دەستنیشانکردنی نەخۆشییە بۆماوەییەکان لە سەنتەری توێژینەوەی نیشتمانی، بۆمان دەرکەوتووە لە نێوان ٨٨ بۆ ٩٠%ی ئەو نەخۆشیانەی کە دەستنیشانمان کردوون بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی زاوزێیەوە دروست دەبن و هاوسەران خزمی یەکتر بوون و لە پشکنینی سەرەتایی پێش هاوسەرگیری دەرکەوتوون.

نەخۆشییە بۆماوەییەکان ئەوانەن کە بەهۆی کەموکوڕی لە بۆماوەیی لە تاکێکدا روودەدەن، هەروەها لە گواستنەوەیاندا بۆ کۆرپەلە دەگۆڕێن، هەندێک نەخۆشی هەیە کە پێویستە هەردوو دایک و باوک هەڵگری بۆماوەییەکە بن بۆ ئەوەی نەخۆشییەکە بگوازرێتەوە بۆ منداڵ، لە کاتێکدا نەخۆشیەکانی تر ئەگەر یەکێک لە دایک و باوک هەڵگری بۆ ماوەییە بێت روودەدەن، کە لەوانەیە هەڕەشە لە منداڵەکە بکات تووشی ئەم نەخۆشییە ببێت.

ر.ئ