هەردی سەلامی فیلمێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

PM:02:52:04/10/2022

16008 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەردی سەلامی دوای ئەوەی وەک ئەکتەر لە کورتە فیلمی "تەمی بابا" بەشداریی کرد، رایگەیاندووە فیلمێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت.

هەردی سەلامی لە ساڵیادی لەدایکبوونیدا کە ٣ی تشرینی یەکەم بوو، لەگەڵ پیرۆزبایی هەوادار و هاوڕێکانی ئاشکرایکردووە، سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێکی نوێیە.

لەوبارەیەوە لە ستۆری ئینستاگرامەکەی نوسیوویەتی "هەر لەم رۆژەدا رایدەگەیەنم سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێکی نوێم، دڵنیام بەرهەمێکی جیاواز و گەورە دەبێت".

هەردی سەلامی، لەساڵی ١٩٨٧ لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاریکردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆکلیپێکە، بەرهەمەکانی بینەرێکی زۆریان هەیە، لە هەمان کاتدا لە فیلمی سینەمایی "تەمی بابا" وەک ئەکتەر بەشداربووە.

ئ.ل