زیادەڕەویکردن لە
خورادنی گۆشتی سور هۆکار دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆل لە خوێندا، لە
ئەنجامدا مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێنی لێدەکەوێتەوە، هەر بۆیە
ئەو کەسانەی گرفتی بەرزی کۆلیسترۆڵیان هەیە نابێت بیخۆن.
ماڵپەڕی ئیت زیسی
بەریتانی لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، توێژینەوەکانی پێشوو ئاشکرایانکردووە خواردنی
گۆشتی سور بە بڕی زۆر مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات، جۆناسان فاڵدیز
پسپۆڕی خۆراکی بەریتانی ئاماژەی بەو کەسانە کردووە کە نابێت گۆشتی سور بخۆن:
یەکەم: ئەو
کەسانەی بەرزی کۆلسیترۆڵی خوێنیان هەیە نابێت هەمبەرگر و گۆشتی سور بخۆن.
دووەم: ئەو
کەسانەی هەستیاریان بە گۆشتی سور هەیە واتە توشبووی جۆرێک نەخۆشی بۆماوەیین کە پێی
دەوترێت " alpha-gal syndrome"، چونکە بە خواردنی
پێستیان سور دەبێتەوە و توشی دڵتێکهەڵاتن و ئاوسانی جەستە و ئازاری گەدە دەبنەوە.
سێیەم: کەسانی توشبوو
بە نەخۆشییەکانی دڵ زیادەرەوی لە خواردنی گۆشتی نەکەن یان نەخواردنی باشترە.
چوارەم: ئەو
کەسانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە، جونکە پرۆتینی زۆری ناو گۆشت ئەرکی گورچیلەیان
سست دەکات.
پێنجەم: ئەو
کەسانەی مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشی دڵ لێدەکرێت و گرفتی تەندروستیی تریان هەیە،
وەک بەرزە فشاری خوێن یان قەڵەوی یان نەبوونی جالاکی جەستەی.
شەشەم: ئەو
کەسانەی لە مێژووی خێزانیاندا کەسانی توشبوو بە شێرپەنجەیان هەیە، بەتایبەت
شێرپەنجەی قۆڵۆن.
ئ.ل