بێهێزی و بێتاقه‌تی و شەکەتی به‌رده‌وام.. هۆکارەکانی چین؟

PM:09:54:02/10/2022

28072 جار خوێندراوەتەوە

هەستکردن بە بێتاقەتیی و شەکەتی بەردەوام حاڵەتێکی ئاسایی نیە، بەڵکو دەکرێت کۆمەڵێك گرفت و نەخۆشی لە پشتەوە بێت.

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌ییپسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە گرنگترین هۆکارەکانی هەستکردن بە بێتاقەتی و شەکەتی کردووە، کە دیارترینیان ئەمانەن:

حەوت هۆکاری زۆر گرنگ :

١. کەمخوێنی: هۆکاری زۆرە وەک کەمی ئاسن، کەمی ڤیتامین B12 ، فۆلیک ئەسید.

٢ . تێکچوونی غوودەی دەرەقی: غوودەی تەمەڵ، غوودەی چالاک یان سام ، هەوکردنی غوودە .

٣ . نەخۆشی شەکرە و قۆناغی پێش نەخۆشی شەکرە .

٤ . کەمخەویی: نووستن کەمتر لە پێنچ سەعات شەوانە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ، هەروەها کێشەکانی تری تێک چوونی خەو نووستن .

٥ . خەمۆکی: هەروەهاقەلەقی و سترێسی دەروونی بەردەوام

٦ . قەڵەویی زۆر یان کووشندە: هەروەها شێوازی خواردنی ناتەندروست : ڕێجیمی قورس و نازانستی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ، هەروەها خواردنی بڕێکی زۆری شیرینی و چەوری و ڤاست ڤوود بە بەردەوامی .

٧ . هەوکردنی کۆئەندامی میزو میزەڕۆ: بە زۆری خانمانئەگەری تووشبوونیان زیاترە لە پیاوان .

شێوازی چارەسەرکردنی :

وێنەی هەموو کێشەیەکی تەندروستی سەرەتا بە دەست نیشانکردنی هۆکارەکەی دەست پێ دەکات لە وەرگرتنی مێژووی نەخۆشیەکە و فەحسی کلینکی لە لایەن پزیشک و دواتر ئەنجام دانی فەحسی تاقیگە و تیشک و هتد و دواتر بە گوێرەی ئەنجامەکان شێوازی چارەسەر دیاری دەکرێت .