سێ رێگەی سروشتیی بۆ چارەسەری تامێسک

PM:04:37:02/10/2022

28252 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێك چارەسەری سروشتی هەن کە یارمەتیدەرن بۆ چارەسەرکردن و رزگاربوون لە تامێسکی لێو، جگە لەوەی یارمەتیدەدات زوو چارەسەر ببێت، کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو ناوچەیەش نابێت.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند رێگەیەک کردووە بۆ چارەسەرکردنی تامێسك لەوانەش:

یەکەم: هەر لە سەرەتای دەرکەوتنیدا دەتوانیت بڕێك هەنگوینی سروشتی لێبدەیت لە رۆژدا یان شەوانە بەر لە خەوتن، بەم جۆرە دەبینیت بەزووترین کات نامێنێت.

دووەم: باشتروایە پارچەیەك سەهۆڵ بۆ ماوەی چەند چرکەیەك بەو ناوچەیەدا بهێنیت کە تامێسکەکەی پێوەیە، ئەمە کاریگەریی ئەو ڤایرۆسە کەمدەکاتەوە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی تامێسکەکە.

سێیەم: جگە لەمانەش دەتوانیت زەیتی داری چا بەکاربهێنیت چونکە تایبەتمەندی پاکژکەرەوەی هەیە و یارمەتی دەدات زووتر چاكببێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانیت چەند دڵۆپێك زەیت بخەیتە سەر پارچەیەك لۆکە و هەموو دوو کاتژمێر جارێك ئەو ناوچەیەی پێ بسڕە.

ئ.ل