بەم پێکهاتەیە پێستی روخسارت سپیبکەرەوە

PM:07:08:01/10/2022

13112 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک لەو کەرەستە سروشتییانەی لە ماڵدا بوونیان هەیە، دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت بۆ چارەسەری گرفتەکانی روخسار وەک چرچی و تێکچوونی رەنگی پێست.

ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی بۆ ئەو مەبەستە ئاماژەی بەم پێکهاتە سروستییە کردووە کە پێست سپیی دەکاتەوە و چرچییەکانی ناهێڵێت:

کەرەستەکانی:

دوو کەوچکی گەورە کرێمی نیڤیا

کەوچکێکی گەورە هاڕڕاوەی قاوە

چەند دڵۆپێک لە ئاوی لیمۆ

دوو کەوچکی بچوک زەیتی گوێزی هیندی

ئامادەکردنەکەی:

لە دەفرێکی بچوکدا سەرەتا کرێمەکە و قاوەکە تێکەڵبکە، دواتر تەواوی کەرەستەکانی تری تێبکە و ب ە جوانی تێکیان بدە.

پێش بەکارهێنانی پێکهاتەکە روخسارت بشۆ و وشکی بکەرەوە، پێکهاتەکە بە دەست بیدە لە روخسارت و بۆ ماوەی ٣٠ خولەک پێوەی بێت، لە دوای ئەو ماوە بە دەست پێکهاتەکە بە روخساردا بخشێنە "بەشێوەی بازنەیی بیشێلە"، لە کۆتاییدا بە ئاو روخسارت بشۆ، ئەم گیراوەیە رۆژانە بەکاریبهێنە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی خێرا.

ئ.ل