پسپۆڕێکی خۆراک ئاشکرایکردووە، خەیارشۆر ئەگەر باش دروست بکرێت، کەم
کالۆرییە و چەوری کەمی تێدایە، سەرچاوەیەکی باشی ریشاڵییە و چەند سوودێکی گرنگ بە
جەستە دەگەیەنێت.
لە هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی" کلیڤلاند کیلنک"دا، "دەیڤد
پیرت"پزیشکی خۆراک چەند سوودێکی گرنگی خەیارشۆری بۆ جەستە ئاشکراکردووە، بەم
جۆرە:
- دژە ئۆکسانەکان: ئەم
ماددە کیمیاییە بەهێزانە لەوانەیە خانەکانت لە تیشکە زیانبەخشە ئازادەکان، خانە شێرپەنجەییەکان،
نەخۆشیەکانی دڵ و نەخۆشیەکانی تر بپارێزن.
- ماددە ریشاڵییەکان: چەندین
سوودی تەندروستی پێشکەش دەکەن، لەوانە یارمەتیدانی خێراکردنی سووڕی سیستمی هەرس و
نەهێشتنی قەبزی.
- پیرت دەڵێت، خەیارشۆر سەرچاوەیەکی
باشی بێتا کارۆتینە، کە جەستەمان دەیگۆڕێت بۆ ڤیتامین A، ئەمە دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێز و باشە بۆ بینین و تەندروستی
خانەکان بەگشتی.
- ڤیتامین K :ئ ەم ڤیتامینە گرنگە بۆ تەندروستی دڵ.
ڕەنگە ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان
بێت، هەروەها ئاشکراکردووە کە ئاوی خەیارشۆر بە تەنیا خۆشی هەندێک سوودی تەندروستی
پێشکەش بکات.
ر.ئ