چەند رێگەیەکی بەکارهێنانی ڤاسلین بۆ درێژکردنەوەی قژ

PM:02:24:29/09/2022

10912 جار خوێندراوەتەوە

ڤاسلین بە یەکێك لەو بەرهەمانە دادەندرێت کە قژ بەهێز دەکات و دەیپارێزێت، چونکە تایبەتمەندی شێدارکەرەوەی هەیە و ئەو زەیتە کانزاییانەی تێدایە کە خواردن بە قژ دەدەن.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "السومریة" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە دوو رێگەی جیاوازی بەکارهێنانی ڤاسلین کردووە بۆ قژ، کە واتان لێدەکات زیاتر گرنگی بە بەکارهێنانی بدەن.
یەکەم:

بڕێکی کەم ڤاسلین بە هێندەی سەری پەنجەت دەربهێنە، بیدە لە رەگی تاڵە قژەکان تاوەکو سەرتاڵەکان، قژت بە خاولییەك یان کڵاوێکی پلاستیکی دابپۆشە، بە قژتەوە بیهێڵە بۆماوەی چەند کاتژمێرێك یان بەدرێژایی شەو، لە بەیانی رۆژی دواتردا بیشۆ بە شامپۆ و ئاو.

ئەم رێگەیە هەفتەی دووجار دووبارە بکەرەوە بۆئەوەی ئەنجامی پێویستت دەست بکەوێت.

دووەم:

بەکارهێنانی ڤاسلین و زەیتی گوێزی هیندی، بۆ ئەمە دوو کەوچك ڤاسلین لەگەڵ کەوچکێك زەیتی گوێزی هینی تێکەڵ بکە بەباشی.

لە حەمامدا بیدە لە قژت و بیخی سەرت، و مەساجی بکە.

کڵاوێکی پلاستیکی بدە لە قژت بۆماوەی کاتژمێرێك و دواتر بە شامپۆ و ئاو بیشۆ.