پێشانگایەکی کتێبی کوردی لە سلێمانی کرایەوە

AM:11:56:29/09/2022

3180 جار خوێندراوەتەوە

پێشانگایەکی کتێب لەلایەن دەزگای رۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی لە شاری سلێمانی کرایەوە.

دوێنی ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ پێشانگایەكی تایبەت بە كتێبی كوردی لەلایەن دەزگای رۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی كوردی لە بەغدا، بە هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك لە دەزگای پەخش و بڵاوكردنەوەی كوردی لە شاری سلێمانی كرایەوە.

لە پێشانگاكەدا کە لە كتێبخانەی گشتیی سلێمانی دا رێکخراوە و ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت، ناونیشانی دەیان كتێبی كوردی جیاواز و هەمەچەشنی تێدا نمایشكراوە.