توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی بەریتانی پەیوەندییەکی بەهێزی بەرزکردنەوەی
قورسایی و مردنی پێشوەختەی ئاشکراکردووە.
بەپێی راپۆرتێکی تەندروستی ماڵپەڕی"سکای نیوز عەرەبییە" ئەجامی توێژینەوەیەکی ئاشکراکردووە کە لە گۆڤاری پزیشکی وەرزشی بڵاوکردوووەتەوە و دەرکەوتووە، ئەو کەسە پێگەیشتووانەی قورسای
بەرز دەکەنەوە ٪٩ کەمتر دووچاری مردنی پێشوەختە دەبنەوە.
ئەم تویژینەوەیە لەلایەن کەسە ئەکادیمیەکانی ناوەندی نیشتیمانی شیرپەنجە لە
وڵاتی ئەمەریکا لەسەر سەد هەزار پێگەیشتوو کراوە، رێژەی تەمەنیان ٧١ ساڵ بووە.
لە توێژینەوەکەدا بەشداربووان پرسیاریان لێکراوە لەسەر ئەو وەرزشانەی کە کردوویانە.
دەرکەوتووە ٪٢٣ کەسەکان بەرزکردنەوەی قورساییان نەکردووە، لەکاتێکدا ٪١٦
یان وتوویانە کە هەفتانە شەش جار وەرزشیان کردووە.
توێژەران بۆماوەی شەش ساڵ و شەش مانگ چاودێری بەشداربوونایان کردووە، بۆیان
دەرکەوتووە ئەوانەی قورساییان بەرزکردووەتەوە، ٪٩ کەمتر دووچاری مردنی
پێشوەختەبوون، لەکاتیکدا رێژەی مردن بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ تیایاندا کەمی کردووە.
لە ئەنجامدا تویژینەوەکە ئامۆژگاری پێگەیشتووان دەکات هەفتانە ١٥٠ خولەک چالاکی
مامناوەند ئەجامدەن یان ٧٥ خولەک چالاکی چڕی وەک بەرزکردنەوەی قورسایی ئەجام بدەن لە
هەفەتەیەکدا بۆ هێشتنەوەی تەندروستیان و دوورکەوتنەوە لە مردنی پێشوەختە.
ر.ئ