منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ وێنەکانی بە سەدان دۆلار دەفرۆشێت

PM:02:41:28/09/2022

2600 جار خوێندراوەتەوە

ئەندریە ڤالنسیا منداڵێکی ئەمریکییە و تەمەنی لە ١٠ ساڵ زیاتر تێناپەڕێت، لە پۆلی پێنجی سەرەتاییە، وێنە هونەرییەکانی کە خۆی کێشاویەتی بە زیاتر لە سەدان دۆلار دەفرۆشێت، هەر ئەمەش وایکردووە هەوادارەکانی کارەکانی بە "بیکاسۆی بچوک" ناوی ببەن.

بەگوێرەی رۆژنامەی نییۆرک تایمزی ئەمریکی، ڤالنسیا لە تەمەنی چوار ساڵییەوە دەستی بە کاری وێنەکێشان کردووە، دایک و باوکی لەو کاتەوە هەستیان کردووە منداڵەکەیان لە ژووری نانخواردنی ماڵەکەیان لە سان دیێگۆ بۆ چەند کاتژمێرێک دەمێنێتەوە و وێنەی گرافیکی دەکێشێتەوە.

دایکی وتوویەتی "کورەکەم هونەرمەندە، بەڵام یەکەم شت منداڵە، ئە ومنداڵێکە نەک کەسی بەناوبانگ، ئەگەرچی بووە بە هونەرمەند لە هەمان کاتدا خوێندکاری پۆلی پێنجی سەرەتاییە و ئەرکەکانی لە ماڵەوە رادەپەرێنێت".

ئاماژەی بەوەکردووە، بە پارەی کارەکانی بەشێکی بۆ فێرکردن و بەشەکەی تری بۆ رێکخراوە خێرخوازییەکان بەکاردەهێنێت، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار دۆلاری کۆکردووەتەوە ، زۆرینەشی بۆ رێکخراوی تایبەت بە نەخۆشانی ئایدز و کۆمەڵگەی خێرخوازی منداڵان خەرج کردووە.

لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا پێشانگایەکی بۆ وێنەکانی کردووەتەوە کە ژمارەی وێنەکانی ٢٥ دانە بووە، دواتریش هەموویانی لە نێوان ٥٠ هەزار بۆ ١٢٥ هەزار فرۆشتووە.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، یەکێک لە وێنەکانی بە نرخی ١٥٩ هەزار دۆلار بە رێکخراوی "فیلیپ دی بۆری" لە هۆنگ کۆنگ فرۆشتووە و هەندێک لە وێنەکانی تری بە ٢٣٠ هەزار دۆلار لە کارێکی خێرخوازیدا لە ئیتاڵیا فرۆشتووە.
Meet 10-Year-Old Art Prodigy Andres Valencia – Robb Report
A 10-YEAR-OLD prodigy selling pieces for up to $20K at Art Basel

ئ.ل