بەتەواوەتی وازهێنان لە شەکر.. ئایا مەترسیدارە؟

PM:07:17:27/09/2022

9752 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی خۆراکی رووسی ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەوانەی دەیانەوێت کێشی زیادەی جەستەیان کەم بکانەوە، دەبێت بەتەواوەتی خۆیان لە خواردنی شەکر دووربخەنەوە.

ماڵپەڕی"رووسیا تودەی" بابەتێکی تەندروستی بڵاوکردووەتەوە، تیایدادکتۆر "یلینا تکیۆمیرۆڤا" پسۆڕی خۆراکی رووسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی"Izvestia" رایگەیاندووە، لەپڕ وازهێنان لە شەکر هیچ دەرئەنجامێکی خراپی لەسەر تەندروستی نابێت بەراورد بە وازهێنان لە خواردنەوە کهولییەکان و مادە هۆشبەرەکان.

پزیشکەکە وتیشی، ئەگەر کەسێک ویستی کێش داببەزێنێت و لەناکاو واز لە شەکر بهێنێت، ئەوا هیچ شتێکی خراپ روونادات، چونکە کەسەکە ئەو شتە واز لێدەهێنێت کە وای تووشی ئالوودەبوونی کردووە.

پزیشکەکە ئەوەشی باسکردووە، کە کەسێک ئەگەر ویستی کێشی داببەزێنێت، پێویست ناکات بەتاوەتی واز لە شیرینی بهێنێت، چونکە لە مارکێتەکان ئێستا "شیرینی جێگرەوە" هەیە کە لە isomaltooligosaccharide دروستکراوە ( کاربۆهێدراتێک کە سیستمی هەرس هەلینامژێت و جێگرەوەکانی شەکری تێدایە.)

ر.ئ