ئامادەکردنی مرەبای هەنجیر

PM:12:20:27/09/2022

2640 جار خوێندراوەتەوە

مرەبا یەکێکە لەو خواردنە شیرینانەی کە زۆرکەس بۆ نانی بەیانی لەگەڵ پەنیر دەیخۆن یان بۆ خواردنی تر و مەبەستی جیاوازتر بەکاریدەهێنن، مرەبا چەندین جۆری جیاوازی هەیە لێرەدا ئاماژە بە ئامادەکردنی مرەبای هەنجیر دەکەین:

کەرەستەکان:

کیلۆیەک هەنجیر

کیلۆیەک شەکر

کەوچکێکی چێشت ئاوی لیمۆ

کەوچکێکی چا هێلی هاڕڕاو

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا هەنجیرەکە جوان دەشۆرێتەوە و پیسی و شیلەکەی لێدەکرێتەوە، بە چەتاڵ چەند کونێک دەکرێتە هەر هەنجیرێکەوە بۆ ئەوەی شیلەکە بە باشی هەڵمژێت.

شەکرەکە لە دوو پەرداخ ئاودا دەکوڵێنرێت، دواتر هەنجیر و ئاوی لیمۆ و هێلەکەی تێدەکرێت.

لەدوای کوڵاندن و خەستبوونەوە و نەرمبوونی هەنجیرەکان، لەسەر ئاگر دادەگیرێت و دەخرێتە شوشەی تایبەتەوە و لە ساردکەرەوەدا هەڵدەگیرێت و بۆ کاتی پێویست بەکاردەهێنرێت.