ئایا دەزانیت گۆیژ دۆستی دڵە؟

PM:03:52:26/09/2022

3476 جار خوێندراوەتەوە

گۆیژە یەکێکە لەو میوە پایزیانەی کە بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە بەتایبەتی رێژەیەكی زۆر لە ماددەی دژە ئۆكسانی بەهێزی تێدایە.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر "بەدر قادر سورچی" پسپۆری گیا و دەرمان، سوودە تەندروستیەکانی گۆیژی باسکردووە بەتایبەتی بۆ كۆئەندامی دڵ و سوڕان، کە ئەمانەن:

١. پاراستنی دڵ و چالاككردنی ماسوولكەی دڵ.

٢. بەهێزكردنی توانایی ماسوولكەی دڵ.

٣. فراوانكردنەوەی بۆرییەكانی خوێن.

٤. رێكخستنی لێدانی دڵ.

٥. بۆ گرفتەكانی ئافرەتان دوای سووڕی مانگانە.

٦. رێگری لە نیشتنی چەوری لەناو دڵدا دەکات.

٧. خواردنی گۆیژ كاریگەرییەكی ئارامبەخشی هەیە.

٨. هاوکاری پاراستنی پرۆتینی كۆلاجین دەكات كە شانە بەستەرەكانی جەستە پێكدەهێنێت، بەمەوە جومگەكان دەپارێزێت.

٩. فەرمانەكانی كۆئەندامی میزەڕۆ باشتر دەكات.

١٠. خەو خۆش دەکات .

ر.ئ