چۆن چارەسەری هەڵامەت دەکەیت لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانیدا

PM:02:01:26/09/2022

11064 جار خوێندراوەتەوە

هەڵامەت پەتایەکی باوە و زۆربەی کەسەکان تووشی دەبن، گرنگە لەدەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکاندا پێی بزانیت و خێرا چارەسەری بۆ بدۆزیتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی هێڵسلاین، کۆمەڵێك رێگە خراوەتە ڕوو کە لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتای هەڵامەتدا دەتوانرێت بگیرێنە بەر، بەم جۆرە:

نیشانە سەرەتاییەکانی هەڵامەت:

- ماندوویەتی.
-تای لەپڕ.

- ئازار و خورانی قورگ.

- کۆکە.

- هەستکردن بەسەرما.
- ئازاری ماسولەکە و جەستە.

- هاتنەخوارەوەی ئاو بە لووتدا.

دوای دەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکان چی بکرێت:

١. دەستەکانت بۆ ماوەی ٢٠ چرکە بە بەردوامی بشۆ.

٢. لەکاتی پژمیندا بە قۆڵت لوت و دەمت بگرە بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە بڵاو نەبێتەوە.

٣. ئەو خواردنانە بخۆ کە سیستمی بەرگری بەرز دەکەنەوە، وەک سەوزە و میوە.

٤. خواردنەوەی شلە، بەتایبەت ئاو و چا و ئەو خواردنەوانەی شەکریان کەم تێدایە، لەو خواردنەوانەش دووربکەوەرەوە کە کافاینیان تێدایە.

٥. هەمیشە با کلێنس، حەبی ئازارشکێن و هەڵامەتت پێبێت.

٦. مەچۆرەوە بۆ دەوام و لەماڵەوە پشووبدە.

٧. تا دەتوانیت پشوو وەربگرە و خۆت ماندوو مەکە.

ر.ئ