شێوەی پەنجەکانت چی دەڵێن لەسەر کەسایەتیت؟

PM:12:37:26/09/2022

69904 جار خوێندراوەتەوە

پەنجەکان دەتوانن زۆرشت لەسەر کەسایەتیت ئاشکرا بکەن، بەتایبەت پەنجەی مستیلە و پەنجەی دۆشاومژە، درێژی و تەریبییان لەیەکتر دەتوانێت کەسایەتیت دەربخەن.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "تیپس ئاند تریکس" باسی سێ جۆری پەنجەکان کراوە کە کەسایەتی مرۆڤ دەردەخەن، بەم جۆرە:
یەکەم:
 پەنجەی ئەڵقە درێژتر بێت لە پەنجەی دۆشاومژە:

ئەمانە کەسانی سەرنجڕاکێشن، نەرمونیانن لەگەڵ هەموو کەسدا، بەڵام هەندێک کات تووند دەردەکەون و خێرا سەرکێشی دەکەن، هەروەها لەکەسانی تر زیاتر پارە پەیدا دەکەن و دەوڵەمەندتر دەبن.

دووەم: پەنجەی مستیلە بچووکتربێت لە پەنجەی دۆشاومژە:

ئەم جۆرەیان کەسانێکن متامانەیان زۆر بەخۆیانە و هەندێک کات تەنیا خۆیان دەوێت، کێشەیان نییە کە بەتەنیابن و زۆرکات حەزناکەن کەس بێزاریان بکات، هەرچۆنێک بێت لەڕووی سۆزدارییەوە زۆر متمانەیان بەخۆیان نییە و یەکەم کەس نین دەستپێشخەری دەکەن.

سێیەم: پەنجەی مستیلە و پەنجەی دۆشاومژە تەریب بن بەیەکتر:

ئەمانە کەسانی سەرکردەن، دڵسۆز و خۆشەویستن، هەمووشتێک لەژیانی ئەمانەدا هاوسەنگە، هەروەها هێمن و لەسەرخۆن و شتەکانی ژیانیان باش دەڕوات.

ر.ئ