سپاگێتی، یەکێکە لە ژەمە بەناوبانگەکانی
ئیتاڵیا، کە خواستێکی زۆری لەسەرە و تامێکی خۆشی هەیە.
پێداویستییەکان:
پیازێک
سێ دەنک سیر
کوپێک زەیتون
کوپێک قارچک
کەوچکێکی بچوک سرکە
دوو کەوچک دۆشاوی تەماتە
دوو کوپ تەماتەی وردکراو
پارچەیەک ماجی
دوو کەوچک زەیتی زەیتون
چۆنێتی ئامادەکردنی:
سپاگێتیەکە لە ئاودا کەمێک
بکوڵێنە، تا نەرم دەبێتەوە و بیپاڵێوە.
سەرجەم پێکهاتەکان، پیاز و
سیر و سرکە و خوێ و زەیتی زەیتون و دۆشاوی تەماتە و تەماتەکە تێکەڵاوبکە بە خەڵاتە،
تا دەبێتە سۆسێکی بەتام.
سۆسەکە بخەرە سەرئاگر، کوپێک
لە ئاوی سپاگێتیەکەی تێبکە، پاشان ماجییەکە.
کە پێگەیشت بیکە بەسەر
سپاگێتیەکە و لەگەڵ زەیتون و قارچکەکەی کە بۆت کوڵاندووە، یان سوورکردووەتەوە پێشکەشی
بکە، بێگومان دەکرێت پیازەکەش تێکەڵاوی سۆسەکە نەکەیت و بە جیا لەگەڵیدا دایبنێیت.
ر.ئ