میوەیەک پێست بە گەنجی دەهێڵێتەوە

PM:07:34:25/09/2022

8036 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرانی خۆراک ئاشکرایدەکەن، سیستمی خۆراکی تەندروست هاندەردەبێت بۆ مانەوەی پێست بە گەنجی و دواخستنی نیشانەکانی پیریی.

ماڵپەڕی شی فایندس ئاشکرایکردووە، بۆ پێستێکی تەندروست و مانەوەی بە گەنجی گرنگی بە سیستمی خۆراکی بدرێت، بەتایبەت خواردنی میوەکان.

ئیمانوێڵ لۆکاس بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییەکانی پێست لە نەخۆشخانەی"Mount Sinai"ی ئەمریکی رایگەیاندووە، یەکێک لەو میوانەی وادەکات کۆلاجین بۆ پێست بەرهەمبهێنێت و دژە ئۆکسانی تێدا بێت و پێست بە گەنجی و گەشاوەی بمێنێتەوە بلوبێرییە.

وتوویەتی "زۆرینەی خەڵکی پرسیار دەکەن لە خواردنی باشترین میوە بۆ پێست، روونی دەکەمەوە تەنیا یەک میوە وادەکات پێست بەگەنجی و گەشاوەی بهێڵێتەوە بلوبێرییە".

ئاشکرایکردووە، لە بلوبێریدا دژە ئۆکسانی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و دی، لە هەمان کاتدا تایبەتمەندی دژە هەوکردنی تێدایە و پێست لە چەندین نەخۆشی جیاواز دەپارێزێت.

بەگوێرەی ئەو پزیشکە، بلوبێری یارمەتیدەر دەبێت لە کردنە دەرەوەی ژەهر لە پێست و خانە مردووەکان لەناودەبات و کونیلەکان ناهێڵێت، توێژینەوەکانی پێشتریش جەختیان لەوە کردووەتەوە خواردنی ئەو میوەیە لە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پێست دەتپارێزێت.
تعرف على 8 فوائد للتوت الأزرق أبرزها حماية القلب والمخ

ئ.ل