گوێزی هیندی یەکێکە لەو میوانەی کە بەزۆری لە کەناردەریاکان
و دارستانەکان گەشەدەکات، بەهۆی سوودە زۆرەکانیشییەوە بە یەکێك لە میوە پێویست و
گرنگەکان دانەرێت.
گوێزی هیندی تامێکی زۆر خۆشی هەیە و سەرەڕای
سوودەکانی، سەرچاوەیەکی خۆراکییە بۆ مرۆڤ و بەگوێرەی توێژینەوە پزیشکییەکان
ئاشكراکراوە کە سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "ویب
طب"دا باسکراوە، دیارترینیان ئەمانەن:
- بەپێچەوانەی ژمارەیەک لە میوەکانی تر کە
ڕێژەیەکی بەرزی کاربۆهیدراتیان تێدایە، پێکهاتەی گوێزی هیندی چەوری سروشتی و پرۆتین
و ژمارەیەک لە کانزا گرنگەکان و هەندێک ڤیتامین"B".
- خواردنی گوێزی هیندی کۆلیستڕۆلی خوێن ڕێکدەخات،
هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی چەوری ناوچەی سک.
- گوێزهیندی کە کاربۆهیدراتی کەمە ڕێژەیەکی
بەرز لە ڕیشاڵەکان و چەوری سروشتی تێدایە بەهۆیەوە شەکرەی خوێن ڕێکدەخات.
- توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن لە پێکهاتەکەیدا
دژە ئۆکسیدانی بەهێزی تێدایە و پارێزگاری لە خانەکانی جەستە دەکەن لە لەناوچوون و
کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە.