هەڤاڵ ئیبراهیم نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە

PM:02:22:24/09/2022

1296 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەڤاڵ ئیبراهیم نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە ناوی "تە سوز دابوو" لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.

"تە سوز دابوو" نوێترین کاری هونەریی هەڤاڵ ئیبراهیمە و بەشێوەی دەنگ لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بڵاویکردووەتەوە، هۆنراوەی سالار فەیزییە و غەریب قادر ئاوازی بۆ داناوە.

ئەڕەنجمێنتی ئەم بەرهەمە ئەنەس ئیسماعیل کردویەتی، ئومێد رەهرۆ کاری میکسی بۆ بەئەنجام گەیاندووە، دیزاینەکەی لەلایەن رەیان فرسەتەوە کراوە.

هەڤاڵ ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری موسڵ لەدایكبووە، لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری دهۆکە، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان، خاوەنی چەندین ئەلبوم و گۆرانی و ڤیدیۆكلیپی هونەرییە.

ئ.ل