کوبەی ماسی شێوازێکی جیاوازی
ئامادەکردنی گۆشتی ماسییە، بەتامە و ئاسان دروست دەکرێت و زۆرکەس حەز بەخواردنی
دەکات.
پێوانەکان:
- گۆشتی
ماسی یەک کیلۆ
- پەتاتە
٥٠٠ گرام
- ٥٠ گرام ئاوی
تەماتە
- دوو ھێلکە
- زەیتونی
سەوز
- ئاردی
سفر
- خوێ، بەھارات،
بیبەر
چۆنیەتی ئامادەکردنی ..
• ماسییەکە
پاک دەکرێتەوە و ئێسکەکانی دەردەھێندرێت ئینجا دەکوترێ.
• پەتاتەکە
دەکوڵیندرێت و لەگەڵ ماسیەکە وەک ھەویری لێ دەکرێت.
• ئینجا زەردێنەی
ھێلکەکە و دۆشاوی لەگەڵ تێکەڵ دەکرێت.
• ئینجا ھەویرەکە
تەڕ دەکرێت بەخوێ و بەھارات و بیبەر ..
• ھەویرەکە
دەکرێتە چەند تۆپەڵێک و زەیتونی لەناو دەکرێت (دەبێـت زەیتونەکە بێ ناوک بێت)
• ھەندێکی
ئاردی پێدا دەکرێت و ئینجا لەناو زەیت سوور دەکرێـتەوە .
ر.ئ