هونەرمەندی فارس حەمید
هیراد نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە بەناوی "وتم بمێنەوە" کە تێکستی گۆرانیەکە
کوردیە و تێیدا حەمید بە جل و بەرگی کوردی دەردەکەوێت.
گۆرانیەکە کەڤەری گۆرانی
فارسی "گۆفتەم بیمەن"ـە کە یەکێکە لە گۆرانیە هەرە بەناوبانگەکانی حەمید
هیراد، ئەم گۆرانییەش بەرهەمی میترۆنۆم پڕۆداکشنە کە ماوەی چەند مانگێکە کاری
لەسەر دەکەن.
"وتم بمێنەوە"
تێکستی "غەمیار"ـە و میلۆدی حەمید هیراد خۆیەتی، محەمەد ڕەزا ڕاهنامە کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ
کردووە، میکس و ماسترینگی "میلاد فەرهودی"یە، "مەهدی مارڤداشتی"
کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، لە ڕێی یوتوبی مێترۆنۆم پڕۆداکشنەوە بڵاوکراوەتەوە.
وەک بڕیاریشە حەمید هیراد لە بەرواری ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ سەردانی شاری
سلێمانی بکات بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێک کە سەرجەم بلیتەکانی کۆنسێرتەکەی لە ماوەی یەک
ڕۆژدا فڕۆشراون.