ئایا بۆ کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە گونجاوە خورما بخۆن؟

PM:09:58:21/09/2022

17128 جار خوێندراوەتەوە

خورما یەکێکە لەو خۆراکانەی رێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە، بەگوێرەی پسپۆرانی خۆراک گونجاو نییە کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکەن تەنانەت نەخواردنی باشترە.

ماڵپەڕی هێڵسی لاینی بەریتانی لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، لە خورمایەکدا ٦٧ کالۆری و ١٨ گرام کاربۆهیدراتی تێدایە، بۆ کەسانی ئاسایی دەتوانێت کۆنترۆڵی شەکری ناو خوێن بکات، بەڵام کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە ئاسان نییە، هەر بۆیە ئامۆژگاریی ئەو کەسانە دەکەن کە خۆیان لە خواردنی خورما بەدوربگرن.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسانەی شەکریان هەیە ئەگەر خورما بخۆن ئەوا کۆنترۆڵکردنی شەکری ناو خوێنیان ئاسان نابێت و جەستەیان بە ئاسانی ناتوانێت بەشە زیادەکە بمژێت.

پسپۆرانی خۆراک ئامۆژگاریی کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە دەکەن خۆیان لەو خواردنانە بەدوربگرن کە رێژەی شەکریان بەرزە.

ئ.ل






‌ بەپەلە