گیراوەیەکی سروشتیی بۆ سپیکردنەوە و شێدارکردنەوەی قاچ

PM:09:05:21/09/2022

9544 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خانمان بۆنەمانی پێستی مردووی قاچ و یەک رەنگبوونی پێستیان دەچنە ئارایشتگاکان، کە دەکرێت لە ماڵەوە بە کەرەستەی سروشتیی چارەسەری ئەو گرفتەیان بکەن.

ماڵپەڕی لەهای ئیماراتی لە بابەتێکی تایبەت بە خانماندا گیراوەیەکی سروشتیی ئاشکراکردووەکە رەونەق و جوانی و شێداری و سپێتی بە قاچ دەبەخشێت.

کەرەستەکانی:

سابوونی رەقی

کەرە

ئاردی نۆک

نیشاستە

ماست

سەرەتا لە گەرماودا بە سابوونەکە قاچت بشۆ، دواتر کەوچکێک کەرە و کەوچکێک ئاردی نۆک و کەوچکێک نیشاستە تێکەڵ بکە، دەتوانیت کەوچکێک زەیتی گوێزی هیندی تێبکەیت، بە جوانی تێکیان بدە.

گیراوەکە ئامادەبوو بیدە لە قاچەکانت و بە نایلۆنێک قاچەکانت داپۆشە، دواتر گۆرەوی لۆکە بکەرە پێت، شەوەکەی گیراوەکە بدە لە قاچەکانت و رۆژەکەی بیشۆ، لە ماوەیەکی کەمدا هەست بە گۆڕانکارییەکەی دەکەیت.

ئ.ل