پسپۆڕێکی خۆراک ئاشکرایکردووە، زۆر خواردنی گۆشتی سوور به تایبه‌تی گۆشتی
ئاماده‌کراو وه‌ک هه‌مبه‌رگر و ستیک و گۆشتی قوتوو یان بر‌ژاو و سوره‌کراو چه‌ندین
ده‌رئه‌نجامی ته‌ندروستی خراپی لێده‌که‌وێته‌وه.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک
بەم جۆرە زیانەکانی زۆر خواردنی گۆشتی سوری خستووەتەڕوو:
یەکەم: به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه
ئه‌ستوره و کۆم، سورێنچک، سی، په‌نکریاس، منداڵدان، مه‌مک، گه‌ده، گرێ لیمفاوییه‌کان،
پڕۆستات، میزه‌ڵدان .
دووەم: زیاتر بوونی ڕێژه‌ی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن
و ته‌سکبوونه‌وه و گیرانی بۆری خوێن و به‌رزی ئاستی چه‌ورییه خراپه‌کانی ناو خوێن .
سێیەم: به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دووه‌م .
چوارەم: زیادبوونی کێشی جەستە و قه‌ڵه‌وی.
پێنجەم: به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر،
ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وامی بڕێکی زۆری لێبخورێت و به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر گۆشته‌که چه‌وری
زۆری له‌گه‌ڵ بێت .
شەشەم: به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌وکردن له جەستەدا بۆ نموونه هه‌وکردنی
جومگه و برین .
حەوتەم: به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی گاوت ( دا الملوک
).
هەشتەم: لاوازی سێکسی له پیاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به
نه‌زۆکی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا .
نۆیەم: زۆربوونی رێژه‌ی به‌ربه‌ستی و دابه‌زینی کاریگه‌ریی ده‌رمانی دژه
زینده‌گیه‌کان (ئه‌نتی بایۆتیک) .
دەیەم: به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی ژه‌هراویبوون به خۆراک
له ڕێگه‌ی میکرۆبه‌وه و کرمی شریتی .
یانزدەیەم: به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌کانی پێست پێش
پیری .
دوانزدەیەم: تێکچوونی کاری کۆئه‌ندامی هه‌رس چونکه گۆشتی سوور پێویستی
به کاری زۆرتر هه‌یه بۆ هه‌رسکردنی، چونکه گۆشتی سوور بڕێکی زۆر وزه‌ی تیادایه،
ئه‌و که‌سه له خواردنی سه‌وزه و میوه دوور ده‌که‌وێته‌وه که ده‌بێته هۆی که‌می
مادده ڕیشاڵه‌کان له جەستەدا
سیانزدەیەم: ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی هه‌وکردنی مێشک و کۆئه‌ندامی
ده‌مار ( کرودز فیتاڵ جاکۆب ) زیاد دەکات که له ماوه‌ی هه‌شت مانگدا نه‌خۆشه‌که
ده‌کوژێت .
ئەو پسپۆرە بەم رێگەیانە باشترین شێوازی ته‌ندروستی بۆ خواردنی گۆشتی
سوور ئاشکراکردووە:
یەکەم: پێویسته ڕۆژانه له ٤٠ گرام زیاتر گۆشتی سوور نەخورێت.
دووەم: دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنی ئه‌و چه‌وری و به‌زه‌ی که له‌گه‌ڵ گۆشتی
سووردایه .
سێیەم: گۆشتی سوور باشتر وایه به کوڵاوی بخورێت نه‌وه‌ک به سوره‌کراوهیی
و برژاوی، ئه‌گه‌ر بر‌ژاو بێت پێویسته زۆر نه‌برژێت و نه‌سوتێت .
چوارەم: پێویسته لەگەڵ گۆشتی سووردا بڕی پێویست سه‌وزه و میوه بخورێت
و ئاو بخورێته‌وه.
پێنجەم: رۆژانە ئه‌نجامدانی وه‌رزش.
شەشەم: دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنی گۆشتی ئاماده‌کراو وه‌ک هه‌مبه‌رگر و
ستیک و گۆشتی قوتوو .
حەوتەم: دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنی شیرینی و خواردنه‌وه گازی و کهولییه‌کان .
ئ.ل