شێوازی بەکارهێنانی شمڵی بۆ پڕ و درێژبوونەوەی قژ

PM:09:39:20/09/2022

42800 جار خوێندراوەتەوە

خانمان ئارەزوو دەکەن قژێکی درێژیان هەبێت، بۆ ئەوەش رێگەی جیاواز تاقیدەکەنەوە، بەڵام دەتوانن سوود لە شمڵی وەربگرن کە رێگەیەکی دروستە و قژەکە پڕ و درێژ دەکات.

ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی شێوازی بە کارهێنانی شمڵی بۆ پڕ و درێژبوونەوەی قژی بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:

شەوەکەی حەوت کەوچک شمڵی بخەرە ناو ئاو، بۆ بەیانییەکەی بیکوتە و تێکەڵی ئاوی بکە بە جۆرێک وەک هەویر دەربچێت، دەتوانیت تێکەڵی زەیتی گوێزی هیندی یان ماست یان هەنگوینی بکەیت.

گیراوەکە بدە لە قژت و بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەکپێوەی بێت، دواتر بە ئاوی شلەتێن و شامپۆی تایبەت بە قژەکەت بیشۆ، هەفتەی دوو جار دووبارەی بکەتەوە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش.

ئ.ل