شێوازی دروستکردنی هەرەمەکان نهێنییەکە زانایانی تووشی شۆک کردووە، بەڵام
توێژینەوەیەک ئەم دواییەدا "دیزاینێکی شاراوە"ی ئاشکرا کردووە کە رەنگە
ئەو شتانە روون بکاتەوە کە جیهان بۆ سەدان ساڵە نەیانتوانیوە روونی بکاتەوە.
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی Science
Alert، هەزاران ساڵ لەمەوبەر هەڕەمە بەناوبانگەکانی جیزە
بە "وردییەکی سەرسوڕهێنەر" دروستکراون بۆ ئەوەی لە "تۆڕە ڕێیەکی بەردی
زەبەلاح" بچێت، بۆ رێزگرتنی مردووەکان و گواستنەوەیان بۆ ژیانی دوای مردن
دروست کراون.
بۆ دروستکردنی ئەم هەرەمە گەورانە، میسڕییە کۆنەکان لە چەند پلینکانیەکەی
سەرەتایی، زیاتریان پێویست بووە بۆ گواستنەوەی بەردەزەبەلاحەکان.
نهێنییەکە لە رووباری"نیل"دایە:
توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات، بارودۆخی ژینگەیی لەبار بووە بۆ ئەوەی ئەندازیارە
میسڕییەکان بتوانن هەرەمەکان دروست بکەن، چەند لقێکی نهێنی رووباری نیلیان
بەکارهێناوە وەک کەناڵێکی کەشتیوانی بۆ گواستنەوەی کاڵاکانیان بۆ ئەو شوێنە.
توێژینەوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەندازیارانی کۆن سوودیان لە رووباری نیل
و لافاوەکانی ساڵانە وەرگرتووە بۆ دروستکردنی هەرەمەکان، سیستمێکی داهێنەرانە و کەناڵی
ئاوی و حەوزەیان دروست کردووە بۆ گوستنەوەی بەردەزەبەلاحەکان بۆ دامێنی گرتی جیزە.
جوگرافیناسێکی سروشتی لە زانکۆی
ئایکس مارسیلیا لە فەرەنسا، حەدەر شیشا، ئاماژە بە بەوە دەکات،"کەمی بەڵگەی زانستی
بەردناسی هەیە سەبارەت بەوەی کەی و لە کوێ
و چۆن ئەم شوێنەوارە کۆنەنانە پەرەیان سەندرووە؟."
شوێنەوارناسان پێیان وایە، ڕەنگە دروستکەرانی هەرەمەکانی میسر ڕێڕەوی ئاویان
لە رووباری نیلەوە کون کردبێت بۆ ئەوەی کەناڵ و بەندەر دروست بکەن، لافاوی ساڵانەیان
بەکارهێناوە کە وەکو بەرزکەروەیەکی هایدرۆلیکی کاری کردووە بۆ گواستنەوەی کەرەستە بیناسازییەکانیان.
ر.ئ