ژاکان حەمە عەلی خان نوێترین گۆرانی بڵاوکردەوە

PM:08:51:15/09/2022

9052 جار خوێندراوەتەوە

خانمە گۆرانیبێژ ژاکان حەمە عەلی خان کەمێک پێش ئێستا لە چەنالی یوتیوبەکەی نوێترین بەرهەمی هونەری بڵاوکردەوە.

"بریندارم" نوێترین بەرهەمی هونەریی ژاکان حەمە عەلی خانە و هۆنراوە و ئاوازی ئارش عوسمانی گۆرانیبێژە، لەلایەن جاز گرووپەوە کاری میکس و ماستەرینگی بۆ کراوە.

ژاکان، کچی هەردوو ئەکتەری دیار حەمە عەلی خان و شلێر کۆییە، بەشی میوزیکی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان تەواو کردووە، چەندین گۆرانی و کلیپی تایبەت بەخۆی هەیە.

ئ.ل