ئیمۆجییەك زۆرینەمان بەهەڵە بەکاریدەهێنین

PM:04:04:15/09/2022

22620 جار خوێندراوەتەوە

ئیمۆجی یان رەمزی دەربڕین لە ئێستادا زۆر باوە و ئاسانکارییەکی باشە بۆ نوسینی نامە و دەربڕین هەستەکان و چێژێکی زیاتر بە نوسین دەبەخشێت.

ماڵپەڕی "سریلێست" ئاماژەی بەوەکردوە، ئیمۆجییەکان بۆئەوەن کە نوسین کەمبکرێتەوە و هەستەکان ئاسانتر دەرببڕدرێن بەبێ ئەوەی پێویست بە نوسینی وشە بکرێت، وەك ئەوەی ئیمۆجی "دڵی شکاو" ئاماژەیە بۆ بێهیوایی، "روخساری پێکەنیناوی بە چاوی دڵەوە" ئاماژەیە بۆ دڵخۆشی یان خۆشەویستی.

بەڵام بەگوێرەی توێژینەوەیەك کە کۆمپانیای "ئەدۆبی" بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردوە، یەکێك لەو ئیمۆجییانەی زۆرترین هەڵەتێگەیشن هەیە لەبارەیەوە ئیمۆجی "کاوبۆی"ـە.

راپۆرتەکە ئاشکرایکردووە، ئیمۆجی کاوبۆی مایەی پرسیارە بۆ زۆر کەس چونکە نازانن بۆچی بەکاریبهێنن و مەبەست لێی چیە.

بەگوێرەی روونکردنەوەکان، ئیمۆجی کاوبۆی ئاماژەیە بۆ دڵخۆشی، هەروەها بۆئەوەش بەکاردەهێنرێت کە یەکێك دڵنیایی بدات بەوەی لە بەجێهێنانی شتێکدا باشە و بەتوانایە.

دوای ئەمەش نیوەی بەکارهێنەران لە ویلایەتە یەکگرتووەکان وتوویانە تاوەکو ئێستا بۆ مەبەستێكی دوور لە مانا راستەقینەکەیەوە بەکاریان هێناوە.