مریشکی مەحشی یەکێکە لەو خواردنانەی کە زۆر کەس ئارەزووی
دەکەن، بە چەند هەنگاوێکی ئاسان لەماڵەوە دروستیی بکەن کە تام و چێژێکی خۆشی دەبێت.
پێداویستیەکان:
یەك مریشک
روبعێك قیمە
یەك کەوچک کاری
خوێ
یەك کوپ برنج
زەیت
یەك کەوچک لەم بەهاراتانە بۆ مریشکەکە
کاری
بیبەری رەش
خوێ
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا برنجەکە بشۆرەوە و قیمەکە لەناو زەیتەکە سور بکەرەوە
و برنجەکەی تێبکە لەگەڵ خوێ و کاریەکە دواتر ئاوی تێبکە تا دەکوڵێت.
بەهاراتەکان لە قاپێکدا تێکەڵ بکە و دوو کەوچک زەیت بکەرە
بەهاراتەکانەوە و تێکی بدە و دواتر بیدەلە ڕووکاری دەرەوەی مریشکەکە.
ئەگەر ئارەزووت کرد دەتوانیت کشمیش و بادەمی تێبکەی لەگەڵ
پارچە لیمۆیەک، بە چیلکە یا بە دەزویەکی خاوێن مریشکەکە بدورەوە.
بیکەرە سەر سینی فرن بە کاغەزی ئەلەمنیۆم مریشکەکە بپێچەرەوە
و بیکەرە ناو فڕنەکە، کە لەسەر پلەی ٢٠٠ دانرابێت و بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێک لەناویدا
بێت.
دوای ئەو ماوە کاغەزەکە لێبکەرەوە و نیو کاتژمێری دیکە لە
ناو فرن بیهێڵەرەوە بۆ ئەوەی بە باشی ببرژێت و بە گەرمی پێشکەشی بکە.
ئ.ل