فێڵێکی ئاسان یارمەتیت دەدات بەزووترین کات کۆرپەکەت بخەوێنیت

PM:09:17:13/09/2022

7224 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی ژاپۆنی چارەسەرێکی سادە و خێرای بۆ دایکان و باوکان ئاشکراکردووە کە لەڕێگەیەوە دەتوانن منداڵەکانیان بەزووترین کات بخەوێنن و گریانیان کەمبکەنەوە.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی" سی ئێن ئێن"ی ئەمەریکی توێژینەوەیەکی نوێی ئاشکراکردووە لە سەنتەری زانستی RIKEN ی ژاپۆنی کراوە، توێژەران فێڵێکیخێرا و ئاسانیان دۆزیوەتەوە کە یارمەتیدەرە بۆ خەواندنی کۆرپە لە ماوەیەکی کەمدا.

توێژینەوەکە لەسەر ٢١ دایک کراوە بە زەحمەت توانیویانە منداڵەکەیان بخەوێنن.

بەپێی تویژینەوەکە رێگەکە بەم جۆرەیە، منداڵەکەت بۆ ماوەی پێنج خولەک لەباوەش بگرە و بیگەڕێنە بەڵام بەبێ جوڵەی لەپڕ، پاشان دانیشە و بۆ هەشت خولەکی تر منداڵەکەت لەباوەشتدابنێ، دوای هەشت خولەکەکە بیکەرە ناو جێگەی خەوتنەکەی.

سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە "کومی کورۆدا" ئاشکرایکردووە،" من چوار منداڵم بەم تاقیکردنەوەیە بەخێوکردووە، بەڵام پێشبینی ئەنجامی باشم نەکردووە هەتا ئەو کاتەی داتای ئەم توێژینەوەیەمان نەبینی."

توێژینەوەکە ئەوەشی ئاماژەپێداوە، کە مەرج نییە هەموو منداڵێک بەو شێوەیە خەوی لێبکەوێت، هەر یەکەو بەجۆرێکن، بەڵام ئەو رێگەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ خێراکردنی خەوی زۆرینەی منداڵان.

ر.ئ