پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەند تەڵعەت سامان لادرا

PM:02:17:13/09/2022

1012 جار خوێندراوەتەوە

لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی هونەریی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەند و نوسەر تەڵعەت سامان لادرا.

لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆیان لە فەیسبووک ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەئامادەبوونی ئەندامانی خێزانی هونەرمەند و کۆمەڵێک کەسایەتی ئەو شارە پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەند و نوسەر و دەرهێنەری کۆچکردوو تەڵعەت تاهیر لادرا.

تەڵعەت سامان لە ساڵی ١٩٤٦ لە شاری هەولێر لە دایکبووە، دەرچووی بەشی شانۆیی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغدادە، لە ١٩٦٢ بە نووسینی سیناریۆی دراما دەستی بە کاری هونەریی کردووە، لە ١٩٦٩ تیپی قوتابیانی هونەری بەغدادی دامەزراندووە، چەندین دەقی شانۆیی لە عەرەبییەوە بۆ کوردی وەرگێڕاوە، لە ١٩٧٤ تیپی هونەری نوێی و لە ١٩٩٢ تیپی شانۆیی سامانی دامەزراندووە، وەک دەرهێنەر و نووسەر خاوەنی چەندین بەرهەمی شانۆیی و درامایە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بە رووداوی هاتووچۆ کۆچی دوایی کردووە.

May be an image of flower and outdoors

ئ.ل