ترۆزی و خەیار یەکێکن لەو
سەوزانەی لەم وەرزەدا زیاتر باون، کابانەکان جگە لەوەی وەک زەڵاتە و رازاندنەوەی
خواردن بەکاریدەهێنن دەتوانن خۆشیبکەن و بەشێوەی ترشیات بۆ خوانەکانیان زیاد بکەن.
کەرەستەکانی:
خوی بەبێ یۆد "خوێی
زبر"
خەیار و ترۆزی بەپێی
ئارەزوو
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا خەیار و
ترۆزییەکە جوان بشۆرەوە و دایبنێ تاکو وشک دەبێتەوە.
سەتڵێک بهێنە و خوێی
تێبکە بە جۆرێک بنی سەتڵەکە بشارێتەوە.
خەیارەکان لە ناو
سەتڵەکە چین چین دادەنێین بە مەرجێک بۆ نێوانی هەر چینێک دەبێت خوێی پێوە بکرێت.
سەری سەتڵەکە دادەپۆشرێت
و دادەنرێت دوای چەند رۆژێک سەرەکەی هەڵبدەرەوە و دەبینیت ئاوی زۆری تێدا
کۆبووەتەوە، دوای دوو بۆ سێ رۆژی تر بەوجۆرە جێی دەهێڵن.
لەدوای ئەو ماوەیە
ئاوەکەی نای برژە و خەیارەکان بخەنە ناو ئاوەوە بۆ ئەوەی سوێرییەکەی کەمببێتەوە، لە
کۆتاییدا بۆ سفرە و خوانەکانتان بەکاریبهێنن.
تێبینی: بەو جۆرەی
خەیارت خۆشکردووە دەتوانیت ترۆزیش خۆش بکەیت، یان دەتوانیت هەردووکیان تێکەڵ بکەیت
و بەو هەنگاوانە خۆشیان بکەیت.
ئ.ل