بۆ پیاوان.. بەم پێکهاتە سروشتییانە ریش پڕ بکە

PM:07:10:12/09/2022

11340 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک لە پیاوان گرفتی تەنکی ریشیان هەیە هەر ئەمەش وایان لێدەکات ریشیان درێژ نەکەنەوە، ناچار بۆ رێگەی جیاواز دەگەڕێن بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی ریشێکی پڕ.

دوو پێکهاتەی سروشتیی هاندەر دەبێت لە زوو پڕبوونی ریش و نەمانی تەنکییەکەی، هەروەک ماڵپەڕی mensxpی هیندی ئاماژەی پێکردووە:

یەکەم: ئاوی لیمۆ و دارچینی

ئاوی لیمۆ دەوڵەمەندە بە ترشی ستریک و کالسیۆم و ڤیتامین سی، ئەمەش وادەکات کڕێشی ریش نەمێنێت، دارچینی رەگی مووەکە بەهێز دەکات و درێژ و پڕی دەکات، دارچینی هاڕڕاو تێکەڵ بە دوو کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ بکە، بدرێت لە ریش و بۆ ماوەی ٣٠ خولەک پێوەی بێت، دواتر بە ئاوی ئاسایی بیشۆ، هەفتەی دوو جار دووبارەی بکەرەوە.

دووەم: زەیتی زەیتوون و شەکری قاوەیی

زەیتی زەیتوون پێستی مردوو لەگەڵ زیپکە و کڕێشی ناو ریش ناهێڵێت و گەشەی مووەکان چالاک دەکات، زەیتی زەیتوون و شەکری قاوەی یان زەیتی زەیتوون و شیری گیراوە تێکەڵ بکە و بەو پێکهاتەیە ناوچەی دەوری ریشت بەشێوەی بازنەی مەساج بکە، دواتر بە ئاوی ئاسایی بیشۆ.

ئ.ل