پسپۆرێکی خۆراک ئاشکرایکردووە، گه‌نمه‌شامی به یه‌کێک له گرنگترین جۆره‌کانی
دانه‌وێڵه داده‌نرێت و چەندین بەهای خۆراکی گرنگی تێدایە، بە کوڵاوی بخورێت جەستە
زیاتر سوودی لێوەردەگرێت.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆری زانستی خۆراک لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک
رایگەیاندووە، گەنمەشامی ده‌وڵه‌مه‌نده
به مادده‌ی دژه‌ئۆکسانه‌کان و چه‌ورییه تاکه سوود به‌خشه‌کان وەک ئۆمێگا سێ له‌گه‌ڵ کانزا‌کان وه‌ک ئاسن،
کالسیۆم، پۆتاسیۆم، زینک، فۆسفۆڕ، له‌گه‌ڵ بڕێکی باش له ڕیشاڵ و ئاو و کاربۆهیدرات
و پڕۆتین.
ئاماژەی بەوەکردووە، خواردنی گەنمەشامی بە کوڵاوی باشتر و تەندروستترە وەک
ئەوەی بە برژاوی بخورێت، چونکە جەستە زیاتر سوودەکانی ئەو خۆراکە وەر دەگرێت، ئەویش
ئەم سوودانەی هەیە:
یەکەم: یارمه‌تی دابه‌زینی
کێشی جەستە ده‌دات له کاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ ڕێگری‌کردن له قه‌ڵه‌وی.
دووەم: پاراستنی ته‌ندروستی
دڵ و یارمه‌تیدانی دابه‌زینی کۆلیسترۆڵی خراپ له خوێن، لەگەڵ رێگریکردن له نه‌خۆشییەکانی
دڵ و خوێنبه‌ره‌کان.
سێیەم: ڕێگری‌کردن له
توشبوون به که‌م خوێنی و که‌می مادده‌ی ئاسن.
چوارەم: چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌گرتن لێی و چالاککردن و پاککردنه‌وه‌ی ریخۆڵه
له مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات.
پێنجەم: خۆپاراستن له نه‌خۆشی شه‌کره.
شەشەم: به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له سپیبوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.
حەوتەم: به‌سووده بۆ
ته‌ندروستیی خانمانی دووگیان و گه‌شه‌ی کۆرپه‌له‌که‌ی ناوسکی.
هەشتەم: زۆر باشه بۆ
خوێندکاران به تایبه‌ت لە کاتی تاقیکردنه‌وه‌کاندا.
نۆیەم: پاراستنی ته‌ندروستی پێست و ئێسک و جومگه‌کان.
ئ.ل