دوای تێپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ بەسەر نوقمبوونی کەشتی تایتانیک، کۆمپانیایەکی ئوستوراڵی
بەنایزە پرۆژەی دروستکردنەوەی کەشتییەکی نوێ رابگەیەنێت کە ناویان لێناوە "تایتانیکی
٢"، کە هەمان جیاکەرەوەکانی کەشتی تایتانیکی هەیە.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی"تێڵەر ریپۆرت"، ئەو کەشتییە هەمان
لەبەرگیراوی کەشتییە راستەقینەکە دەبێت لەڕووی قەبارە و کێشەوە، بەڵام پارێزراوتر دەبێت
و تەکنەلۆجیایی سەردەمیانەی تێدا دادەنرێت.
بەپێی سەرچاوەکە، کەشتییەکە هەموو ئەو چێشتخانە و تایبەتمەندییانەی تێدا دەبێت کە لە
کەشتییە راستەقینەکەدا بەردەستبوون، وەک هۆڵی وەرزشی لەسەر مۆدێلی کۆن، ژووری
نانخواردنی پڕ لە کەلوپەلی زیوی، مەلەوانگە، سپا "SPA"،
حەمامی تورکی و رووناکی ئەنتیکی.
کەشتی تایتانیکی ٢، تیکیتی پلەبەندی وەک کەشتییە راستەقینەکە تیادا دەبێت، پلە یەک و پلە دوو و پلە سێیەم لەخۆدەگرێت، بڕیارە
کەشتییەکە جگە لە ٩٠٠ ئەندامی تیمەکە، نزیکەی ٢٤٠٠ سەرنشین هەڵبگرێت.
هەرچەندە بڕیاربوو تایتانیک ٢ ئەمساڵ بخرێتە بازاڕەوە، بەڵام بەهۆی کێشەی داراییەوە
راگەیاندنی کەشتییەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی
سەرچاوەکە، ئەو کەسانەی کەشتی تایتانیک ٢
دروست دەکەن، دەیانەوێت ئەزموونەکانی
کەشتییە راستەقینەکە زیندوو بکەنەوە، بەجۆرێک بەهەمان شوێندا کەشتییەکە بڕواتەوە
کە پێشتر تایتاینکی راستەقینە پیایدا
تێپەڕبووە.
چی بەسەر کەشتی تایتانیک
هاتووە؟
- کەشتی تایتانیک
لە بەریتانیەوە بۆ نیویۆرک گەشتی کردووە، چوارشەمە لە ١٤ی نیسانی ساڵی ١٩١٢ کاتژمێر ١١:٤٠ خولەك خۆی کێشاوە بە شاخێکی بەستەڵەکیدا.
- دوای ئەو
رووداوە کەشتییەکە چەندین جار ئاماژەی ئاگادارکردنەوەی رووناکی بەکارهێناوە کە بە
"سیستمی کارەبایی بێ تەل" کاریکردووە و لەو سەرەدەمەدا بەکارهێنراوە.
- لە ئەنجامدا
کەشتییتەکانی دیکە پەیامەکانیان بەدەستگەیشتووە و تیایدا هاتووە،"پێویستمان بە
یارمەتیی خێرا هەیە" و "خۆمان کێشاوە بە شاخێکی بەستەڵەکەیدا و وا نقووم
دەبین" و" ئێمە ژنەکان دەکەینە ناو بەلەمە بچووکەکانەوە".
- کەشتییەکە
دوای کەمتر لە سێ کاتژمێر نوقم بووە و لەگەڵیدا نزیکەی ٢٢٠٨ سەرنشین لەگەڵ ستافی کەشتییەکەدا
نوقبوومبوون، تەنیا ٧٠٠ سەرنشین توانیان رزگاریان ببێت.
ر.ئ