چەند هەنگاوێک بۆ بەدەستهێنانی دڵی دەستگیرانەکەت

PM:02:02:11/09/2022

10700 جار خوێندراوەتەوە

وەك دەزانرێت کە قۆناغی دەستگیرانداری بە قۆناغێکی خۆش و تایبەت دادەنرێت لەلای هەردوو دەستگیرانەکە و هەست بە خۆشەویستی و رۆمانسییەت دەکەن، بەڵام بۆ هەندێک کەس ئەو بارودۆخە جیاوازە و هەست بەوە ناکەن، بۆ چارەسەری ئەو گرفتەش پسپۆڕێکی خێزانی باس لە چەند رێگەیک دەکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "سیدتی"، دکتۆر ئەمەل ئیبراهیم پسپۆڕی خێزانی ئاشکرایکردووە، "ئەگەر خۆشەویستی و رۆمانسییەت لە قۆناغی دەستگیرانداریتاندا بوونی نەبوو، جا ئەوەتا هۆکارەکە ئەوە بوو دەستگرانەکەت رۆمانسی نەبوو، یان خۆشینەویستی یان هەر هۆکارێکی تربوو، ئەوا ئەم ئامۆژگاریانە دەکرێت یارمەتیت بدەن بۆ بەدەستهێنانی دڵی دەستگیرانەکەت، بەم جۆرە:

ئەو بابەتانە هەڵبژێرە کە ئەو حەزی پێیەتی:

هەوڵبدە ئەو بابەتانە باس بکەیت لەگەڵیدا کە ئەو حەزی پێیەتی، تەنانەت ئەگەر خۆشت حەزت لێینەبوو، پیاوان حەزیان لە وەرزش و سیاسەت، یان ئەو شتانەیە کە جۆش و خرۆشیان پێدەبەخشێت.

قسەی رۆمانسی بۆ بکە:

هەندێک لە کچان شەرم دەکەن قسەی رۆمانسی بۆ دەستگیرانەکانیان بکەن و تەنیا سەرنجی جەستەیان دەدەن، یان پێیان وایە کوڕان و پیاوان حەزیان لە قسەی رۆمانسی نییە، بەڵام ئەگەر بتەوێت دڵی دەستگیرانەکەت بەدەستبهێنیت، ئەوا دەبێت قسەی رۆمانسی بۆ بکەیت.

ئاگاداری زمانی جەستە و چاوەکانتبە:

لەوانەیە خۆشەویستی خۆت دەرببڕیت، بەڵام چاوەکانت وا نەڵێن، یان لەوانەیە سوپرایزێکت بۆ بکات بە دیارییەک بەڵام زمانی جەستەت دەریبخات کە بەدڵت نییە، بۆیە باشتر ئاگاداری چاو و زمانی جەستە بیت، چونکە پیاوان زیار گرنگی بە دەربڕینی روخسار دەدەن وەک لە قسەکان.

پیشانی بدە کە غیرەی لێدەکەیت:

پیاوان زۆربەی کات دەڵێن حەزیان لە غیرە نییە بەڵام غیرەکردن یەکێکە لەو شتانە وا لە دەستگیرانەکەت دەکات زیاتر پەیوەست بێت پێتیەوە و شێتانە خۆشی بوێیت.

هەمیشە زەردەخەنە بکە و دڵخۆشبە:

گەشبینبە و خۆت بەو شتانە دڵخۆش بکە کە حەزت لێیەتی، وەک تەماشاکردنی فیلم، پیاوان حەزیان لە کچێکە زەردەخەنە بکات، چونکە پێی وایە ئەوە ژیانی باشتر و ئاسانتر دەکات.

نەرمونیانبە بەرامبەری:

وشە و کردەوەکانت با نەرمونیانبن، بە بەردەوامی رەخنەی لێمەگرە، چونکە ئەوە بێزاری دەکات.

پرسیار لە رۆژەکەی بکە:

ئەوە دەریدەخات کە تۆ سەرنجی رادەکێشیت، گوێ بە وردەکاییەکانی ژیانی دەدەیت و خۆشتدەوێت، حەزت بە هەموو شتە بچووک و گەوەرەکانی ژیانییەتی.

ر.ئ