بۆ ئەوەی جۆرێکی جیاواز لە
خواردن تاقی بکەیتەوە و خوانەکەت بەچێژتر ئەم ئێوارەیەی ڕەمەزان مەقلوبە ئامادەبکە.
پێداویستیەکانی ئامادەکردنی:
نیو مریشک یان زیاتر بەپێی
خواست، یاخود گۆشت
سێ کوپ برنج
دوو باینجان
چوار پەتاتە
دوو بیبەر
دوو پیاز
چوار تەماتە
خوێ و بەهارارات و لێمەندۆزی
بەپێی خواست و ئارەزوو
زەیت
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
سەرجەم پێکهاتەکان بیبەر و
تەماتە و پەتاتە و پیاز و باینجانەکە پاک دەکەین و بەشێوازی خڕ خڕ یان بەپێی خواست
قاشی دەکەین.
دواتر تاوەیەک دەهێنین و بەش
بەش سوری دەکەیەنەوە، جگە لەتەماتەکە.
مریشکەکە دەکوڵێنین و
ئامادەی دەکەین و برنجەکە دەخەینە ئاوەوە دەیخوسێنین.
پاشان تەماتە و مریشکەکە ڕیز
دەکەین لە بنی مەنجەڵەکە، دواتر بیبەر و پیاز و پێکهاتەکانی دیکە تێدەکەین، ئینجا
برنجەکە.
خوێ و بەهارات و لیمەندۆزیەکە
لە پێنج کوپ ئاودا دەتوێنیتەوە و دەیکەیەن
بەسەریدا، دەیخەینە سەر ئاگر تا پێدەگات.
ر.ئ