بەم هەنگاوانە چارەسەری قڵیشاوی پاژنەی پێت بکە

PM:08:34:10/09/2022

43072 جار خوێندراوەتەوە

قڵیشاوی پاژنەی پێیەکان یەکێکە لەو گرفتانەی کە زۆر کەس پێوەی دەناڵێنن، ئەمەش چەندین هۆکاری هەیە لەوانەش کەمبوونەوەی شێداری پێست و کەمیی ڤیتامین یان هەندێك نەخۆشی.

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێك چارەسەر کردوە بۆ قڵیشاوی بنی پێیەکان کە یارمەتیدەرن بۆ چارەسەری ئەو گرفتە و کۆتاییهێنان پێی، بەم جۆرە:

- کێشی زیاد یەکێکە لە هۆکارەکانی شەقی بنی پێیەکان بۆیە بە دابەزینی کێشت دەتوانیت چارەسەری بکەیت.

- دڵنیابەرەوە لە ئاستی سروشتی شەکری خوێنت، چونکە نەخۆشی شەکرە هۆکارە بۆ وشكبوون و شەقبوونی پاژنەی پێیەکان.

- ڤیتامینەکانی A و B3 و C و E لەگەڵ زینك و ترشی ئۆمێگا-٣ چەوری بۆ سیستمی خواردنەکە زیاد بکە.

- ئەو پێڵاوانەی کە لەپێی دەکەیت با پاژنەی داخراو بێت.

- دووربکەوەرەوە لە زۆر وەستان بەپێوە.

- زۆر لە حەمام مەمێنەرەوە و بە ئاوی شلەتێن خۆت بشۆ، دوای خۆشۆردن قاچەکانت وشك بکەرەوە بە خاولی و بیری نەچێت کە کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنیت لە کۆتاییدا.