گرنگی نانی بەیانیان بۆ جەستەیەكی تەندروست

AM:09:06:10/09/2022

4576 جار خوێندراوەتەوە

بەشێك لە خەڵكی وا راهاتون نانی بەیانیان ناخۆن، ئەمە جگە لەوەی زیانی تەندروستی دەبێت هەروەها دەبێە خاوەنی جەستەیەكی ناڕێك، خواردنی نانی بەیانی كۆمەڵێك سوودی تەندروستی هەیە و وادەكات بەتەواوی رۆژ جەستە هەست بە چالاكی بكات.

بەگوێرەی راپۆرتێکی تەندروستی ماڵپەڕی healthline، سوودەكانی خواردنی نانی بەیانی خراوەتەڕوو، بەم جۆرە:

١. خواردنی نانی بەیانی یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی كێشی جەستە.

٢. چالاكی مێشك و تەركیز زیاتر دەكات.

٣. ماسولكەكانی جەستە بەهێز دەكات.

٤. هۆكارێكە لە سووكە ژەمەكان دوربكەویتەوە.

٥. بەرگری جەستە بەهێز دەكات.

٦. ڕێژەی شەكر لە جەستەدا رادەگرێت.

٧. خواردنی نانی بەیانی لە نەخۆشییەكانی دڵ دەتپارێزێت.

٨. هۆكارێكە بۆ هەستكردن بە تێكەڵاوبوون و بەهێزكردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان.

ر.ئ