هۆکارەکانی ئارەقکردنەوە لەکاتی خەودا

PM:11:43:09/09/2022

21600 جار خوێندراوەتەوە

هەستان لەخەو بەهۆی ئارەقکردنەوەوە هەستێکی ناخۆشە، زۆرکەس ئەگەر هاتوو ژوورەکەیان گەرم بێت ئارەق دەکەنەوە ئەمەش زۆر ئاساییە بەڵام ئارەق کردنەوە لەشەودا بەزۆری بەهۆی هەندێک هۆکاراوەیە.

بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی healthdirect هۆکارەکانی ئارەقکردنەوەی جەستە لەکاتی خەودا دەگەڕێنێتەوە بۆ چەند خاڵێك، کە بریتین لەمانە:

-تێکچوونی شێواز و کاتی خەوتن.

-تەنگەنەفەسی لەکاتی خەودا.

-ناهەوسەنگی سوڕی مانگانە.

-زیادبوونی کێش و قەڵەوی

-تێکچوونی هۆڕمۆنەکان بەتایبەت لە ژناندا.

-خواردنی دەرمانێکی پزیشکی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان.

-بەرزبوونەوەی رێژەی شەکری خوێن.

-شێرپەنجەی غودەی لیمفاوی، یان گرفت لە غودەی دەرەقی.

-نەخۆشییەکانی دڵ.

-بوونی هەر هەوکردنێک لە ئەندامێکی جەستەدا.

-بوونی گرفت و نەخۆشی لە سییەکاندا.

-پیربوون و چوونە تەمەنەوە بەتایبەت بۆ خانمان، بەهۆی تێکچوونی هۆڕمۆنەکانیانەوە.

ر.ئ