هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە
تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند ڤیدیۆ و وێنەیەکەی داناوە کە تێیدا دەردەکەوێت
خۆی و هونەرمەند بەختیار ساڵح سەردانی ڕۆمی هەرکی گۆرانیبێژیان کردووە وەک
بەسەرکردنەوەیەک.
لە ڤیدیۆکەدا میران عەلی بە ڕۆمی هەرکی دەڵێت:
"ئیشەڵا باش دەبیت و زوو دەگەڕێیتەوە ناومان و ئەو هاروهاجی و حەڕوکییەکمان
بۆ بکەیت کە هەتە لەسەر ستەیج".
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت ڕۆمی هەرکی لەماوەی
رابردوودا بەهۆی نەشتەرگەریەکەوە کەوتۆتە سەر کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەڵام
ئەم دۆخە نەبووەتە هۆی ڕێگری لە کار و چالاکییە هونەریەکانی و نوێترین کاری هونەریشی،
دوێتێک بووە لەگەڵ هونەرمەند ئەلند حازم بەناوی "خۆشمیر" کە لە ماوەیەکی
کەمدا چووە لیستی گۆرانیە ترێندەکانی یوتیوبەوە لە عێراق.
رۆمی هەرکی هونەرمەندێکی دیاری دەڤەری بادینانە
و سەرەتا لە بۆنە و ئاهەنگە تایبەتەکاندا بە وتنی گۆرانی میللی دەرکەوت
دواتر دەستیکرد بە کارکردن لەسەر ستایلی نوێی گۆرانی کوردی و خاوەنی چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.
میران عەلی لەدایکبوی ١٩٩٥ـەو خەڵکی شاری سلێمانیە،
سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی پڕۆگرامی خۆشترین
دەنگی ئێن ئاڕ تی دوو و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.
ل.ل