کۆمپانیای ئەپڵی تایبەت
بە پەرەپێدانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان، نوێترین ئامێری مۆبایلی بەرهەمهێنراوی خۆی
نمایشکرد کە ئایفۆن ١٤یە و چوار جۆری هەیە، ئەوایش: ئایفۆن ١٤ و ئایفۆن ١٤ پڵەس و
ئایفۆن ١٤ پڕۆ و ئایفۆن ١٤ پرۆ ماکس، یەکێک لە تایبەتمەندییە جیاوازەکانی ئەم ئایفۆنە
ئەوەیە کە سیم کارتی نییە بەڵکو تایبەتمەندی ئی سیمی لەخۆگرتووە.
شەوی رابردوو، لە کۆنفڕاسێکی
جیهانیدا کە بە ملیۆنان کەس لە جیهاندا تەماشایان دەکرد، ئەپڵ بەرهەمە نوێییەکانی
راگەیاند، کە چوار جۆری نوێی ئایفۆنی ١٤ و سێ جۆر کاتژمێر و بیستۆکێکی نوێ بوو.
راپۆرتە بڵاوکراوەکانی
کۆمپانیای ئەپڵ ئاماژە بەوەدەدەن، وەشانێکی جیاوازی ئامێرەکانی ئەپڵ دەخەنە بازاڕەوە
کە جگە لە سیمکارتی ئاسایی بە سیستەمی سیمکارتی ئەلکترۆنی "ئی – سیم"
کاردەکات.
ئی-سیم بریتییە لە سیمکارتێکى
ئەلیکترۆنى (سیمکارتێکى لکاو) کە بە نوێترین تەکنەلۆژیاى سیمکارت دادەنرێت، بەشێوەى
سیمى لکاوە کە ناتوانرێت لە ئامێرى مۆبایل دەربهێندرێتe-SIM و ڕێگە بە بەشداربوو دەدات
چەند پڕۆفایلێکى سیمکارت لەسەر یەک ئامێردا لە یەک کاتدا هەڵبگرێت، بەڵام دەتوانێت
بەتەنیا یەک سیمکارت لە یەک کاتدا بەکاربهێنێت.
بۆ نموونە، دەتوانى لە
نێوان ژمارەى کەسیەتییەوە بیگۆڕیت بۆ ژمارەى کار بەبێ ئەوەى پێویستت بە گۆڕینى خودی
سیمکارتەکەت هەبێت لە ئامێرى مۆبایلەکەتەوە، کێشەی ڕوومین چارەسەر دەکات و گواستنەوە
لە تۆڕێکی پەیوەندی بۆ یەکێکی تر ئاسان دەکات.
لە کۆنفراسە نوێیەکەی
ئەپڵدا وردەکاری هەر چوار جۆری ئایفۆنە نوێیەکە ئاشکرکرا، هەریەکە لە ئایفۆن ١٤ و
ئایفۆن ١٤ پلەس بەدوو قەبارە بەردەستن، قەبارەی ئایفۆن ١٤ی نوێ ٦.١ ئینجە و قەبارەی
ئایفۆن ١٤ پلەس ٦.٧ ئینجە.
رێژەی لەرەلەری شاشەی
ئایفۆن ١٤ و ئایفۆن ١٤ پلەس دەگاتە ١٢٠ هێرتز و بەسیستەمی "پرۆمۆشن" بەرنامەرێژ
کراوە، رووکاری چوارچێوەی ئامێرەکە کەمترکراوەتەوە و تەکنەلۆژیای "فەیس ئای دی"
خراوەتە کونێکی بچووکی بازنەیی لە تەنیشت کامێرەی پێشەوە لە بەشی ناوەڕاستی سەرووی
ئامێرەکە.
کارکردنی ئامێرەکە بە
وەشانی نوێی "ئای ئۆ ئێس ١٦" کاردەکات و پشتگیری لە تایبەتمەندی نمایشی
هەمیشە چالاک لەخۆدەگرێت، پڕۆسێسەرەکەی لە جۆری "ئەی ١٦ باینۆنیک"ـە و قەبارەی
رامەکەی شەش گێگابایتە.
کامێرەی پێشەوەی بەشێوەیەکی
بەرچاو و روونتر پەرەی پێدراوە پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆی "8K"دەکات و هاوشێوەی ئایفۆنی
پێشوو وایەری بارگاویکەرەوەی "لایتنین"ی بۆ دەبێت، ئەمەش لە دوای ئەوەی
حکومەتی ئەوروپا داوای لە کۆمپانیای ئەپڵ کرد وایەری بارگاویکردنەوەی ئامێرە نوێیەکان
بگۆڕێت بۆ جۆری "یو ئێس بی – سی" بەڵام کۆمپانیای ئەپڵ لەسەر جۆری خۆی
مایەوە.
جێگەی ئاماژەیە، جیاوازی
هەیە لەنێوان هەردوو جۆری ئایفۆنی ١٤ی پڕۆ و پڕۆ ماکس، کە بە خاوەنی ئەم پڕۆسێسەر
و میمۆریانەن و بەم جۆرە بەردەست دەبن، 128GB 6GB RAM, 256GB 6GB RAM, 512GB 6GB RAM, 1TB
6GB RAM، لەکاتێکدا
ئایفۆنی ١٤ و ١٤ی پڵەس بەم پرۆسێسەر و میمۆریانە بەردەست دەبن، 128GB 6GB RAM,
256GB 6GB RAM, 512GB 6GB RAM, 1TB 6GB RAM.
ئەوەی دەکرێت جێگەی سەرنج
و بایەخ بێت ئەوەیە، کۆمپانیای ئەپڵ ئاماژەی بەوەکرد تایبەتمەندییەکی گرنگی بۆ
پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان زیادکردووە، کە بریتییە لە پاراستنی ئەو کەسانەی رووداودەبن
لە رێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارەکانی فریاکەوتنی خێرا و ئەو ژمارانەی کە کەسەکە دایدەنێت
لە دۆخی لەناکاودا پەیوەندییان پێوە بکات.
کۆمپانیای ئەپڵ ئاماژەی
بەوەکرد، کاتژمێری ئەپڵی نەوەی هەشت و ئایفۆن ١٤ دەتوانن دەستنیشان بکەن کە ئایا
تووشی رووداوی هاتوچۆ بوویت و پەیوەندی بە فریاگوزاری پێویستەوە بکەن.
ئەپڵ ئەو تایبەتمەندییەی
ناساندووە کاتێک باس لە کاتژمێری نوێی ئەپڵ دەکات کە میکانیزمێکی تیادا بەکارهێندراوە
بۆ زانینی کەوتنەخوارەوە و دوو هەستەوەر بەکاردەهێنێت بۆ دیاریکردنی کاریگەرییەکان
و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەو کەسەی لە دەستی کردووە دەبەستێتەوە بە خزمەتگوزارییە
فریاگوزاریەکان، بە درێژایی زانیارییەکانی شوێنەکەیان تێدەپەڕێت. هەروەها پەیوەندییە
فریاگوزاریەکان ئاگادار دەکاتەوە.
هاوکات، شەوی رابردوو
نرخی جیهانی بەرهەمە نوێیەکانی ئەپڵ راگەیەندران کە سێ کاتژمێر و چوار ئامێری مۆبایل
و ئەیرپۆدێکی نوێیە.
