ئایا هەموو شەوێک خواردنی حەبی خەو تەندروستە؟

PM:11:45:07/09/2022

8644 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس بەدەست خەوزڕانی شەوانەوە دەناڵێنێت چ بەهۆی گرفتی تەندروستییەوە بێت یان زۆر بیرکردنەوە، هەر بۆیە پەنا بۆ خواردنی حەبی خەو دەبەن، بەڵام هەموو شەوێک خواردنی حەبی خەو زیانی دەبێت.

ماڵپەڕی هێڵسی لاینی بەریتانی لە بابەتێکدا ئاشکرایکردووە، هەموو شەوێک خواردنی حەبی خەو کە بە حەبی (میلاتۆنین) ناسراوە، دەکرێت ئاستی میلاتۆنین بەڕێژەی ٢٠ جار لە باری ئاسایی زیاد بکات، هەر بۆیە ئەم کاریگەرییە خراپانەی بۆ جەستە دەبێت:

یەکەم: خەواڵووی زۆر، دەکرێت بۆ رۆژەکەشی بەردەوام بێت.

دووەم: سەر ئێشە لە رۆژدا.

سێیەم: گێژبوون لە رۆژدا.

چوارەم: بێ هێزی

پێنجەم: دروستبوونی گرفت لە گەدەدا.

شەشەم: زیادبوونی نیگەرانی و خەمۆکی.

ئ.ل