هەندێک کەس پەڵە و نوکتە و هێڵی سپی لەسەر نینۆکیان
دروست دەبێت، کە ڕەنگە چەند گرفتێکی تەندروستیی هۆکاربن بۆ دەرکەوتنی ئەو پەڵە و
هێڵانە.
ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە هۆکارەکانی
دروستبوونی پەڵەی سپی سەر نینۆکی کردووە، کە بریتین لە:
یەکەم: پاک ڕانەگرتنی نێوانی نینۆکەکان.
دووەم: بوونی هەستیاریی بۆ هەندێک دەرمان و کەرەستە کە بەر
دەست دەکەوێت.
سێیەم: دروستبوونی کەڕوو لە ژێر نینۆکەکان.
چوارەم: زۆرکات قەلەقیش ئەو گرفتە دروستدەکات.
پێنجەم: بوونی گرفتی تەندروستیی لە جگەر و گورچیلە و کۆئەندامی
دەمار.
شەشەم: دروستبوونی کەڕوو لەگەڵ قەلەقی.
حەوتەم: کەمی ڤیتامین بی 12 و کانزاکانی وەک کالسیۆم و
ئاسن و زینک لە جەستەدا.
هەشتەم: زۆر بەکارهێنانی بۆیەی نینۆک و دەرمانی لێکردنەوەی
بۆیەکە.
نۆیەم: گرنگی نەدان بە خواردنی میوە و سەوزەکان و ناڕێکی
سیستمی خۆراک.
ئ.ل